زانایانی ژاپۆن، به‌نیازن ژه‌مه خۆراكێكی تایبه‌ت ئاماده بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی شانده‌كانی سه‌ر مانگ له دواڕۆژدا ده‌یخۆن. پێشبینی ده‌كرێت ئه‌ندامانی شانده‌كانی سه‌ر مانگ به هاتنی ساڵی ٢٠٤٠ بتوانن ژه‌مه خۆراكی ته‌واو بخۆن له‌سه‌ر مانگ، چونكه ئه‌وكات بنكه‌یه‌كی بۆشاییگه‌ری هه‌میشه‌یی یان چه‌ند بنكه‌یه‌ك له‌سه‌ر مانگ كارده‌كه‌ن. بیرۆكه سه‌ره‌كییه‌كه بریتییه له به‌رهه‌مهێنانی به‌شێكی سه‌ره‌كی خۆراك و خواردنه‌وه‌كان راسته‌وخۆ له‌سه‌ر مانگ و، گواستنه‌وه‌ی به‌شێكی بچووك له‌و خۆراك و خواردنه‌وانه له زه‌وییه‌وه بۆ سه‌ر مانگ. زانایان ئاواته‌خوازن، بازنه‌یه‌كی ته‌كنۆلۆجی نه‌پچڕاوه له‌سه‌ر رووی مانگ بێته كایه‌وه كه نه‌ك هه‌ر ته‌نها خۆراك به‌رهه‌مبهێنێت، به‌ڵكو چاره‌سه‌ری پاشماوه خۆراكه‌كانیش بكات. ژاپۆنییه‌كان چه‌ند ژه‌مه خۆراكێكیان پێشنیار كرد، كه ره‌نگه دانیشتووانی سه‌ر مانگ پاش ٢٠ ساڵی دیكه بیخۆن. له‌نێوان ئه‌و ژه‌مانه‌ش، (ستێكی دروستكراو له شانه‌كانی گۆشتی مانگا و مریشك كه به‌شێوه‌یه‌كی ده‌ستكرد گه‌شه‌یان پێدراوه، شۆربای گژوگیای ده‌ریا و سۆشی). شایانی باسه، ژاپۆن به‌مدواییه گرنگییه‌كی زۆر به كاركردن له‌سه‌ر باشكردنی بارودۆخی ژیان له‌سه‌ر مانگ ده‌دات. سه‌رچاوه/ Kurdistan CT داڕشتنه‌وه‌ی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.