وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند: ئێمه هه‌ر سه‌ره‌تایی ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌وڵماندا كه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان گفتۆگۆ بكه‌ین بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت.
له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان تیڤی مه‌حمود محه‌ممه‌د وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، كێشه‌ی دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها له‌سه‌ر یه‌ك جێگر یانیش دوو جێگر بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ته‌وه و به‌لای پارتییه‌وه یه‌ك جێگر یان دوو جێگر كێشه نییه.
گوتیشی، سه‌ردانی لایه‌نه سیاسیه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت كۆتایی هاتووه و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌م كێشه‌یه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
وته‌بێژی پارتی گوتیشی: له ڕاستیدا خه‌ڵك حه‌قی خۆیه‌تی نیگه‌ران بێت له به‌ره ئه‌وه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت دواكه‌وتووه، ئێمه له 9/30 هه‌ڵبژاردنمان كردووه خه‌ڵك چووه‌ته سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان ده‌نگی خۆی داوه متمانه‌ی خۆشی به‌خشیه‌وه به‌و لایه‌نانه‌ی كه پێی باش بووه.
وته‌بێژی پارتی مه‌حمود محه‌ممه گوتیشی: ئێمه هه‌ر سه‌ره‌تایی ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌وڵماندا كه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان گفتۆگۆ بكه‌ین، ئه‌وانه‌ی سه‌ردانمان كردن كه به‌شداری له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت بكه‌ن، ئه‌وانه‌ی كه به‌شدارنه‌بن ئێمه گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ كردوون كه هاوكار بن ئه‌م قۆناغه هی ئه‌وه‌ی كه هه‌موومان شان بده‌ینه ئه‌ركه‌كان، ئه‌م وڵاته له‌م قۆناغه بگوازینه‌وه بۆ قۆناغێكی دیكه، كه هه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌بێت چاره‌سه‌ی بكه‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ئێستا ئێمه له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆران گه‌یشتینه رێككه‌وتن، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانیش گه‌یشتینه رێككه‌وتن، كێشه‌ی كه ماوه هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانیش ده‌زانی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم یه‌ك جێگری هه‌بێت یان دوو جێگری هه‌بێت، په‌یوه‌ست به ئێمه وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان چ یه‌ك جێگر یان دوو جێگر هیچ كێشه‌یه‌كمان بۆ نییه، به‌ڵام ئه‌وه كه هه‌وڵی ئێمه ئه‌وه‌یه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه ده‌كرێت به گفتوگۆ بێت، خوانه‌خواسته به فشار بێت، یان هه‌وڵ بدرێت لایه‌نێك پێی دڵگران بێت، ئێمه ده‌مانه‌وێت پێكه‌وه كاركردن هه‌بێت
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.