ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه گه‌نجێك له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له كاتی مه‌له‌كردندا خنكا.
له‌مباره‌یه‌وه گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند: چاودێرێكی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی هاوبه‌شی كوڕان له كاتی مه‌له‌كردن له ناو مه‌له‌وانگه‌یه‌كی هه‌ڵه‌بجه‌دا خنكاوه و دوای ڕووداوه‌كه‌ش ڕاهێنه‌ری مه‌له‌وانگه‌كه ده‌ستگیر كراوه.
ڕائید بارزان عوســمان، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیـسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ڕایگه‌یاند: له‌مه‌له‌وانگه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی وه‌رزشی هه‌ڵه‌بجه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵ به ناوی ڕاستی عه‌بدولـڵا، كه پیشه‌ی سه‌رپه‌رشــتی به‌شی ناوخـــۆی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی هاوبه‌شی كــــوڕانه كه (قوتابخانه توركیه‌كه)یه و دانیشـتووی گوندی قه‌ره‌گۆلی سه‌ر به‌ناحـیه‌ی وارماوایه له‌كاتی مه‌له‌كردندا، گیان له‌ده‌سـت ده‌دات.
ڕاشیگه‌یاند: دوابه‌دوای ڕووداوه‌كه پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه‌و ته‌رمه‌كه‌یان ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری هه‌ڵه‌بجه كرد و ڕاهێنه‌ری مه‌له‌وانگه‌كه‌ش ده‌ستگیر كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.