له ڕاگه‌ێندراوێكدا كه كۆپییه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی نێردراوه پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاندووه: هه‌ر جێگه‌یه‌ك دوعا‌و نوشته‌ی تێدا بكرێت كارێكی نایاساییه و به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت: دیارده‌ی دوعا‌و نوشته‌كردن به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌و نایاساییه.
له‌روونكردنه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژه به‌وه ده‌كات وه‌ك پۆلیس هه‌رشوێن و جێگه‌یه‌ك دوعا‌و نوشته‌ی تێدا بكرێت كارێكی نایاساییه و به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت .
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: دڵنیایی ده‌ده‌ینه هاوڵاتیانی شاری سلێمانی كه‌هه‌ر كه‌سێك سكاڵای له‌سه‌ر به‌ناو شێخێك یان به‌ناوی دوعا‌و نوشتكردنه‌وه ده‌ستدرێژی كردبێته‌سه‌ری و پاره‌ی لێوه‌رگرتبێت و كه‌سه‌كه‌ش سكاڵای تۆماركردبێت ده‌ستبه‌جێ ده‌ستگیرمان كردووه.
ڕاشیگه‌یاند: داوا له‌هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌كه‌ین له‌كاتی بونی ئه‌م جۆره رووداوانه ده‌ستبه‌جێ سكاڵاتۆمار بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك پۆلیس ناتوانین بچینه سه‌ر هه‌ر ماڵێك كه ئه‌و كاره‌ی تێدا ده‌كرێت به‌بێ بوونی سكاڵا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.