Erbil 38°C شەممە 22 ئاب 07:04

ده‌ستگیر کردنی 10 تۆمه‌تبار ڕاگه‌یاندرا

له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتیه‌كه‌نلت  بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران و كەسانی لەیاسا هەڵاتوو ، هێزەكانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا 10 تۆمەتبار دەستگیردەكەن بەشێوەیەك :

- تۆمەتبارێك دەستگیركرا بەپێی ماددەی 406-31 لەیاسای سزادانی عیراقی كە هەوڵی داوە هاوڵاتییەك بكوژێت .
- تۆمەتبارێك دەستگیركراوە بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی كە تاوانی دزی ئەنجامداوە .
- سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركراوە بەپێی ماددەی 194 لەیاسای گومرگ .
- پێنج تۆمەتباری تر دەستگیركراون بەپێی چەند ماددەیەك لەیاسای سزادانی عیراقی .

پۆلیس ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌  لەدرێژەی هەڵمەت و گەڕانی هێزەكانی بەشی پۆلیس پێنجوێن بۆ ناو كافتریا و گازینۆ شەوانەكانی سنوری قەزاكە دەستگیراوە بەسەر چەندین چەقۆو بۆكس خەنجەردا كە بەپێی یاسا ڕێپێدراو نیە ، هەڵمەتی گەڕان و پشكنینەكانی هێزەكانی پۆلیسی پێنجوێن بەردەوامییان دەبێت و هەركەسێك سەرپێچی یاسا بكات دەستگیردەكرێت و ڕوبەڕوی دادگاكان دەكرێتەوە .


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.