یانه‌ی تۆتنهام سه‌ره‌ڕای دۆڕانی به یانه‌ی مانچسته‌رسیتی، گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی خولی تۆپی پێی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، له یاریه‌كی دراماتیكی و پڕگۆڵدا له‌میانی گه‌ڕی هاتنی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی چامپیۆنس لیگ و له یاریگای ئیتیحاد له شاری مانچسته‌ر،
یانه‌ی مانچسته‌رسیتی به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به سێ گۆڵ له یانه‌ی تۆتنهامی میوانی برده‌وه، دوای تێپه‌ڕبوونی چوار خولهك به‌سه‌ر فیكه‌ی ده‌ستپێكی یاری، ڕه‌حیم ستێرلینگ گۆڵێكی بۆ مان سیتی تۆماركرد، پاشان هیونگ مین سۆنی كۆری دوو گۆڵی له‌سه‌ریه‌كی بۆ تۆتنهام له خوله‌كه‌كانی حه‌وت و ده به‌ده‌ستهێناو تیپی میوانی پێشخست، هێنده‌ی نه‌بردو له خوله‌كی یازده‌دا، بێرناردۆ سیلڤای پۆرتوگالی گۆڵی دووه‌م و به‌رامبه‌ری سیتیزێنزی تۆماركرد
دواتر ستێرلینگ گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می تیپی میوانداری له خوله‌كی بیستویه‌ك به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به پێشكه‌وتنی تیپه‌كه‌ی گواردیۆلا به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ ته‌واوبوو، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی پهنجاونۆشدا، سێرجیۆ ئه‌گوێرۆی ئه‌رژه‌نتینی گۆڵی چواره‌می مان سیتی تۆماركرد، له‌به‌رامبه‌ریشدا، یاریزانانی تۆتنهام خۆیان به ده‌سته‌وه نه‌داو له خوله‌كی حه‌فتاوسێدا، فێرناندۆ یۆریێنتی ئیسپانی كه له شوێنی مو‌سا سیسۆكۆ هاته نێو یاریگا، گۆڵی سێیه‌می سپێرزی به‌ده‌ستهێنا، له دواساته‌كانی یاریشدا، ستێرلینگ گۆڵی پێنجه‌می مان سیتی تۆماركرد به‌ڵام ناوبژیوان به پشت به‌ستن به ته‌كنۆلۆژیای ڤار بۆی ده‌ركه‌وت حاڵه‌ته‌كه ئۆفساید بووه‌و گۆڵه‌كه‌ی ڕه‌تكرده‌وه
به‌م ئه‌نجامه‌ش تۆتنهام كه له یاری چووندا به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنابوو، له‌سه‌ر بنه‌مای زۆری ڕێژه‌ی گۆڵ له یاریگای تیپی ڕكابه‌ر گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنس لیگ و له‌م قۆناغه‌شدا له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردام ده‌بێته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.