هه‌ر له گه‌ڕی هاتنی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی خولی تۆپی پێی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، یانه‌ی لیڤه‌رپول سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی پۆرتۆ دووباره كرده‌وه‌و له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا، به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له میوانداره‌كه‌ی برده‌وه، له گێمی یه‌كه‌مدا، لیڤه‌رپول به گۆڵێك پێشكه‌وت، گۆڵه‌كه‌ش سادیۆ مانێی سه‌نیگالی له خوله‌كی بیستوشه‌ش تۆماری كرد
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ستوپێنجیشدا، محه‌مه‌د سه‌ڵاحی میسری و ئه‌ستێره‌ی ڕێدز گۆڵی دووه‌می تیپه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، دوای چوار خوله‌كی دیكه‌ش، ئێدێر میلیتۆی به‌ڕازیلی و به‌رگریكاری پۆرتۆ گۆڵێكی بۆ تیپی میواندار تۆماركرد‌و جیاوازی گۆڵه‌كانی كه‌مكرده‌وه
پاشان ڕۆبێرتۆ فێرمینۆی به‌ڕازیلی گۆڵی سێیه‌می لیڤه‌رپولی له خوله‌كی حه‌فتاوحه‌وت به‌ده‌ستهێنا، دواتر به‌رگریكاری هۆڵه‌ندی ڤیرگیل ڤان دیك لیڤه‌رپولی له خوله‌كی هه‌شتاوچوار كرده خاوه‌نی گۆڵی چواره‌م
به كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ردوو یاری چوون و هاتنی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی، لیڤه‌رپول به شه‌ش گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك پێش یانه پۆرتوگالیه‌كه كه‌وت و گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی و له یاری لوتكه ئه‌م قۆناغه‌شدا ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌بێته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.