ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18 ى 4 ى 2019 ، له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی خولی ئه‌وروپا ناسراو به یۆرۆپالیگ، كاتژمێر 10 ى شه‌و به‌كاتى هه‌ولێریانه‌ی ناپۆلی رووبه‌رووی یانه‌ی ئارسناڵ ده‌بێته‌وه
له یاری چووندا، ناپۆلی به دوو گۆڵ له‌سه‌ر ده‌ستی تۆپچیه‌كانی له‌نده‌ن دووچاری شكست هات، بۆیه یاریزانانی یانه ئیتاڵیه‌كه چاویان له‌وه‌یه به‌سوود وه‌رگرتن له یاریگاو هانده‌رانیان قه‌ره‌بووی شكستی یاری چوون بكه‌نه‌وه
لای خۆیه‌وه كارلۆ ئه‌نچلۆتی راهێنه‌ری یانه‌ی ناپۆلی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، نه‌وه‌د خوله‌كی یاریمان له‌پێشه بۆ ئه‌وه‌ی ركابه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی بلیتی قۆناغی داهاتوو بكه‌ین
ئه‌نچلۆتی گوتیشی، مه‌رج نیه له نیوه‌ی یه‌كه‌م یاخود له ده خوله‌كی كۆتایی ئاستمان باش بێت، به‌ڵكو ده‌بێت سوود له دهرهفتهكان وه‌ربگرین و گۆڵ تۆمار بكه‌ین و چاومان له‌وه‌یه یاریه‌كه تا كۆتایی به‌كراوه‌یی بێت
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌و ڕاهێنه‌ره گوتی، ئێمه دوایین تیپی ئیتالین له پێشبڕكێكانی ئه‌م وه‌رزه‌ی ئه‌وروپا، بۆیه ئومێد ده‌خوازین به‌رده‌وامبین و له ركابه‌ریه‌كان دوورنه‌كه‌وینه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.