ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18 ى 4 ى 2019 هه‌ر له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی یۆرۆپالیگ، كاتژمێر 10 ى شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر یانه‌ی چێلسی له یاریگای خۆی له له‌نده‌ن میوانداری یانه‌ی سلاڤیا پراگی چیكی ده‌كات
له یاری چووندا، چێلسی توانی به‌گۆلێكی بێ وه‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت، بۆیه له‌م یاریه یانه له‌نده‌نیه‌كه چاوی له‌وه‌یه به‌سوود وه‌رگرتن له یاریگاو هانده‌رانی بلیتی قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی به‌ده‌ست بێنێت، چێلسی دواین یه‌كه‌ی مه‌شق و ڕاهێنانی خۆی ئه‌نجامدا به‌ر له‌وه‌ی رووبه‌رووی میوانه چیكیهكهی ببێته‌وه
لای خۆشیه‌وه ماوریسیۆ ساری ئیتاڵی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا روونیكرده‌وه كه پشت به ئه‌نجامی یاری چوون نابه‌ستن، به‌ڵكو هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌نجامێكی شایسته به‌ده‌ست بێنن و پلیتی قۆناغی داهاتوو مسۆگه‌ربكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.