له‌یاریه‌كی دواخراوی گه‌ری 28 ى خولی فه‌ره‌نسا یانه‌ی پاریس سان جێرمان بووه میوانی یانه‌ی نانت، یانه پاریسیه‌كه پێویستی به‌بردنه‌وه بوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر له به‌كۆتاهاتنی وه‌رزی ئه‌مساڵ به‌فه‌رمی ببێته پاڵه‌وانی خولی وڵاته‌كه‌ی، به‌ڵام پی ئێس جی بۆ دووه‌م یاری له‌سه‌ریه‌ك دووچاری دۆڕان هات و به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ به‌یانه‌ی نانت دۆرا
له‌خوله‌كی نۆزده دانیل ئه‌لڤێس گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ پاریس به‌ده‌ست هێنا، له‌به‌رامبه‌رداو له‌خوله‌كی بیست‌ودوو دیگۆ كارلۆس گۆلی به‌رامبه‌ری بۆ تیپی میواندا‌ر به‌ده‌ستهێنا، له خوله‌كی كۆتایی گێمی یه‌كه‌مدا، عه‌بدولمه‌جید وارس گۆلی دووه‌م و پێشكه‌وتنی بۆ نانت تۆماركرد
له‌گێمی دووه‌م و له‌خوله‌كی په‌نجاودوو دیگۆ كارلۆس گۆلی سێیه‌می بۆ نانت تۆماركرد، له‌به‌رامبه‌رداو له دوایین خوله‌كی یاریه‌كه میتان كۆلچۆ گۆلی دووه‌می پی ئێس جی تۆماركرد
به‌مجۆره یاریه‌كه به‌سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ به‌قازانجی نانت به‌كۆتاهاتوو و جارێكی دیكه پاریس سان جێرمان به‌فه‌رمی بوونه پاڵه‌وانی دواخرا بۆ یاریه‌كانی دیكه‌ی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.