یانه‌ی ئه‌تله‌تكۆ مه‌درید بۆندی گۆلپارێزی تیپه‌كهی یان ئۆبلاك تا سالی دوو هه‌زارو بیست‌و سێی درێژكرده‌وه، یانه‌ی لارۆخا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه
ئۆبلاكی سلۆڤینی ته‌مه‌ن بیست‌و شه‌ش سالان له‌وه‌ته‌ی سالی دووهه‌زارو چواره‌ده په‌یوه‌ندی به‌ریزه‌كانی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید كردوه‌و تا ئێستا دوو سه‌دو سێی یاری ئه‌نجامداوه، تییادا له‌سه‌دو پانزه یاری هیچ گۆلی له‌سه‌ر تۆمارنه‌كراوه، هه‌روه‌ها ئۆبلاك رۆلی سه‌ره‌كی هه‌بوو له‌بردنه‌وه‌ی نازناوی خولی ئه‌وروپا له‌لایه‌ن ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید، له‌ئێستاشدا یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی خولی ئیسپانیا دێت به‌جیاوازی نۆ خاڵ له‌دوای بارسه‌لۆنای پێشه‌نگه، لای خۆیه‌وه یان ئۆبلاك له‌لێدوانێ:ی بۆ رۆژنامه‌وانان رایگه‌یاند خۆشحالم به‌نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌م، هه‌روه‌ها ناوبراو وتیشی قسه‌و باسی زۆر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌كرا، به‌ڵام له‌كۆتاییدا توانیمان بگه‌ینه رێككه‌وتن بۆ درێژه‌دان به‌كاروانی وه‌رزشیم له‌ریزه‌كانی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.