سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای له به‌رپرسانی سعوودیه كردووه كه پشكی عێراق بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج زیاد بكات،چونكه ژماره‌ی دانیشتووانانی عێراق زیادی كردووه‌و پشكی وڵاته‌كه‌ش هه‌روه‌كو خۆیه‌تی.
عادل عه‌بدولمه‌هدی ، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سعوودیه داوای له به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كردووه كه پشكی عێراق بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج زیاد بكات،چونكه ژماره‌ی دانیشتووانانی عێراق زیادی كردووه‌و پشكی وڵاته‌كه‌ش هه‌روه‌كو خۆیه‌تی.
له‌به‌رامبه‌ردا ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه داواكارییه‌كه‌ی عێراقییان به‌هه‌ند وه‌رگرتووه‌و به‌ڵێنیان داوه كه به‌ئه‌رێنی وه‌ڵامییان ده‌ده‌نه‌وه.
پێشبینی ده‌كرێت بۆ وهزری داهاتوو پشكی عێراق بگاته 50 هه‌زار كه‌س، كه له‌ئێستادا 38 هه‌زار كه‌س ده‌توانن فه‌ریزه‌ی حه‌ج ئه‌نجامبده‌ن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / سۆمه‌رییه نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.