لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌بای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، بەمەبەستی دیاریكردنی كارەبای مۆلیدەی سیتیەكان (شارە نیشتەجێبووەكان) بەسەرپەرشتی بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی و لیژنەی وزەی ئەنجومەنی پارێزگا‌و چاودێری بازرگانی و دەستەی وەبەرهێنان لەبەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی كۆبوونەوەیەك ئەنجامدرا.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا لەسەر نرخی كیلۆواتی كارەبای ستییەكان و وردەكاری خەرجییەكانی و پابەندكردنی خاوەن ستییەكان بەنرخێكی فەرمییەوە نەوەك خۆیان سەربەخۆیانە نرخ دیاری بكەن.
راشیدهگهیهنن ، هەر لەكۆبوونەوەكەدا هەموو وردەكاری خەرجییەكانی مۆلیدەی ستییەكان خرایەڕوو بڕیاریشە دوا پێشنیار ئاراستەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بكرێت تاوەكو بڕیاری ئەنجومەنی بۆ دەربكرێت.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.