پەرلەمانی عێراق داوا لەحكومەت دەكات یاری پەبجی و هاوشێوەكانی قەدەغە بكرێت و دەشڵێت، یاری پەبجی هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی كۆمەڵایەتی.
وەزارەتی گه‌یاندنی عێراقی فیدراڵ و دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان ڕاسپێردراون بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی ته‌كنیكی بۆ جێبەجێکردنی ئه‌م یاسایه.
له‌و باره‌یه‌وه ئومێد محه‌مه‌د ساڵح، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكومه‌ت هه‌رێمى كوردستان راگه‌یاند: تائێستا وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هیچ ڕێنماییهكى بۆ فلتهركردن یاخود ڕاگرتنى یارییه ئه‌لكترۆنییه‌كان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه، له حاڵه‌تێكیشدا ئه‌و یاسایه‌ی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هه‌رێمى كوردستانیش پابه‌ندبكات، پێویستی به ڕه‌زامه‌ندى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و په‌رله‌مانى هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، چونكه كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت مۆڵه‌تیان له حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رگرتووه.
ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه‌ى عێراق له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و په‌ڕله‌مانى كوردستان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ردرا، ئه‌وكات وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندن كۆمپانیاكانه ئینته‌رنێتی فایبه‌ر و وایهرلیس ئاگادار ده‌كاته‌وه، له سێرڤه‌رى سه‌ره‌كى بلۆكى ئه‌و سایتانه بكه‌ن، تا چالاكى یارییه‌كان له ئینته‌رنێتدا رابگیرێت و به‌پێچه‌وانه‌وه كۆمپانیاكان سزا ده‌درێن.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی 17-4-2019 پرۆژەیاسای قەدەغەکردنی یاریی PUBG و هه‌موو ئه‌و یاریانه‌ی هانده‌رن بۆ تووندوتیژی پەسەندکرد.
ئا: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.