حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لەمەودوا چیتر پارە لە گەشتیارانی ئێران لەکاتی سەردانیکردنیان بۆ هەرێمی کوردستان وەرنەگرێت.
سەرکۆنسوڵی ئێران مورتەزا عەبادی، لە هەولێر رایگەیاند: ئەوکاتەی ئێران پارەی بۆ پێدانی ڤیزا وەرەگرت هەرێمی کوردستانیش بڕی 25000 دیناری لە گەشتیارانی ئێرانی وەردەگرت کە دەهاتنە هەرێمی کوردستان، بەڵام رۆژی رابردوو دیدارێکمان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا و بەڕێزیان بڕیاریان دەرکرد بەوەی کە چیدیکە ئەو 25 هەزار دینارە لە گەشتیارانی ئێرانی وەرنەگیرێت.
بۆیە ئەمڕۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە نوسراوێک خاڵە سنورییەکانی ئاگادارکردوونەتەوە کە ئەم بڕە پارەیەی لەکاتی هاتنی هاووڵاتیانی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان وەردەگیرا، رابگیرێت.
لەدوای سەردانی سەرۆککۆماری ئێران بۆ بەغدا، هەردوو وڵاتی عێراق و ئێران ، لەسەر ئەوەرێککەوتن کە بێ بەرامبەر ڤیزە بدرێتە هاوڵاتیانی هەردوو وڵات.
ئا: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.