Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 20:29

دەزگای خێرخوازیی بارزانی پرۆتۆکۆلێک له‌گه‌ڵ دەزگایه‌کی خێرخوازیی ئه‌مه‌ریکی واژووکرد

به‌مه‌به‌ستی دابینکردنی دەرمان بۆ کەمپی پەنابەران
کوردستان TV
#7
100%

بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بەرپرسی دەزگای "ئیڵ دی ئێس"ی خێرخوازیی ئەمەریکی، پرۆتۆکۆلێکی نوێیان لەبارەی چۆنێتی ھاوکاریکردن و دابینکردنی دەرمان بۆ کەمپی پەنابەران واژووکرد.

به‌ ئاماده‌بوونی موسا ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و (كین ب ئه‌سای) به‌رپرسی ده‌زگای LDSی خێرخوازیی ئه‌مه‌ریكی، پرۆتۆكۆلێكی نوێیان له‌باره‌ی چۆنێتی هاوكاریكردن و دابینكردنی ده‌رمان بۆ كه‌مپی په‌نابه‌ران واژووكرد.

به‌پێی پرۆتۆكۆلی نێوان هه‌ردوولا رێكخراوی LDSی خێرخوازیی ئه‌مه‌ریكی هه‌ڵده‌ستێت به‌ دابینكردنی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی و پێداویستی ددان و كه‌لوپه‌لی تاقیگه‌یی بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ بۆ هه‌ر چوار كه‌مپی په‌نابه‌ران له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر.

ئا: سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.