له‌دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 کون کردن و بەتاڵانبردنی نەوتی کەرکووک، به‌هۆی زۆری میلیشیا و دروستبوونی هێزی چه‌كداری له كه‌ركووك ده‌ستی پێكرد، وه‌ك ئاشكراش بووه، ئەو گروپانەی کە نەوت بەقاچاغ دەبه‌ن، لەبازاڕی ره‌ش لە وڵاتی ئێران ساغ ده‌كه‌نه‌وه. بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانیش له 25%ی داھاتی نەوتی عێراق لەماوەی مانگی رابردوودا لە کەرکووک بووە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ی نیسانی 2019 له راگه‌یه‌ندراوێكدا، پۆلیسی نه‌وتی باكوور هاتووه له چالاكییه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی نه‌وتی باكوور ده‌ستبه‌سه‌ر دوو تانكه‌ردا گیرا كه هه‌وڵیانده‌دا له بۆری نه‌وت گواستنه‌وه له وێستگه‌ی سارلۆی قه‌زای دبس بۆ وێستگه‌ی خۆرمه‌ڵه نه‌وت بدزن.
ئاماژهبهوهشكراوه، كه قاچاخچییه‌كان بۆرییه‌كی نه‌وتیان كوون كردووه كه نه‌وت له قه‌زای دوبسههوه بۆ گێڵگه‌ی خورمه‌ڵه ده‌گوازێته‌وه.
پۆلیسی نه‌وتی باكوور راشیگه‌یاند كه دوای به‌ده‌ستهێنانی زانیاری ورد ده‌رباره‌ی قاچاخچییانی نه‌وت بۆ دزینی نه‌وتی خاو له‌ناوچه‌كه بۆسه‌یه‌ك دانرا و توانرا ئه‌و هه‌وڵه شكستپێبهێنرێت.
ئا: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.