به ئامادهبوونی بهرپرسانی ئهمنی و نوێنهرانی دادگا و كهناڵهكانی راگهیاندن، لهسووتوخانهی تهندروستی سلێمانی بڕێكی زۆر ماددهی هۆشبهر سووتێنراو لهناوبرا.
لەسووتوخانەی تەندروستی و لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی، لەلایەن لیژنەی لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەكان سەر بەبەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەئامادەبوونی نوێنەرانی دادگای سلێمانی و دادگای هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و دەزگای ئاسایشی هەرێم و ئاسایشی سلێمانی و ئاسایشی قەزا و ناحیەكان و كەناڵەكانی راگەیاندن، بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەر سووتێنراو لەناوبرا.
لای خۆشیهوه بەڕێوەبەری نەھێشتنی مادە ھۆشبەرەکانی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: مادە دەست بەسەرگیراوەکان بریتی بوون لە 10 کیلۆ و 20 گرام حەشیش و یەک کیلۆ و 400 گرام تلیاک و 200 گرام کریستاڵ و 700 دەنک حەبی ترامادۆڵ و چەندین جۆری حەبی دیکە.
بەڕێوەبەری نەھێشتنی مادە ھۆشبەرەکانی سلێمانی گوتیشی: تەنھا لە ماوەی چوار مانگی رابردووی ئەمساڵ زیاتر لە 40 کەسی بەرکارھێنەر و بازرگان دەستگیرکراون کە ژمارەیەکیان ئافرەتن.
ئا: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.