Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 20:39

سەرۆکایەتیی پەرلەمان و ژمارەیەک هۆزی عه‌ره‌ب سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان کرد

بۆ نوێكردنەوەی سۆز و پەیمان
کوردستان TV
#7
100%


سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌رۆك هۆز و عه‌شیره‌تی جبووری و ژماره‌یه‌ك له‌ چین و توێژه‌كانی كوردستان سەردانی مەزاری نەمران لە بارزان كرد.

ئەمڕۆ  2019/4/18 سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان و ژمارەیەك لە فراكسیۆنەكان و خەڵكی كوردستان لە شار و شارۆچكەكانەوە بۆ نوێكردنەوەی سۆز و پەیمان بۆ رێبازی پیرۆزی بارزانی سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد.

بۆ نوێكردنەوەی بەڵێن و وەفا و پابەندبوونی بەردەوام بە ڕێبازی بارزانی، دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان و ژمارەیەك لە فراكسیۆنەكان،  سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد، دوای پێشوازیكردن لە لایەن نوێنەری سەرۆك بارزانی و لیژنەی پێشوازییەوە تاجەگوڵینەیان لەسەر مەزاری رابەر و باوكی رۆحیی نەتەوەی كورد، مستەفا بارزانی و كاك ئیدریسی هەمیشە زیندوو دانا.

هەر ئەمڕۆ بە دەیان هاووڵاتییش لە شار و شارۆچكەكانی كوردستانەوە سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد و لە لایەن نوێنەری سەرۆك بارزانی، خەلات بارزانی و لیژنەی پێشوازییەوە پێشوازییان لێ كرا، دوای دانانی تاجەگوڵینە، سۆز و پەیمانیان بۆ رێبازی بارزانی نەمر و پارتی دووپات كردەوە و بەڵێنیان دا تا ماون لەسەر ئەم ڕێبازە درێژە بە خەبات و قوربانیدان بدەن تا گەلی كورد بە ئاواتەكانیان دەگەن.

هه‌روه‌ها شاندێكی سه‌رۆك و هۆز و شێخی عه‌ره‌ب له‌ عه‌شیره‌تی جبووری، سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد و لە لایەن نوێنەری سەرۆك بارزانی، خەڵات بارزانی و لیژنەی پێشوازییەوە پێشوازییان لێ كرا، نوێنه‌ری هۆزی جبووری ستایشی ئه‌و سه‌قامیگریه‌ و ئه‌من و ئاسایشی كرد كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان بوونی هه‌یه‌، له‌ سایه‌ی سیاسه‌تی سه‌رۆك بارزانی گه‌ڕانده‌وه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.