Erbil 38°C شەممە 22 ئاب 07:59

پۆلیسی هەولێر دوو دزی مۆبایل دەستگیرکر ده‌کات

هەڵسابوون بە دزینی برێکی زۆر لە مۆبایل و پارە
کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لە نێو شاری هەولێر دوو کەسیان بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکردووە.

پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئاشكراى كردووه‌، پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژئاوا ئاگادار کرانەوە لە بوونی ڕووداوێکی دزی لە سنووری بنکەکەیان، دەستبەجێ دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن.

پۆلیشی هەولێر ڕاشیگەیاندووە" دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە لە بوونی ڕووداوێکی دزیکردن لە سنوری بنکەکەمان، دۆسیەی لێکۆڵینەوەمان بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە و دوای کۆکردنەوەی زانیاری توانیمان ناسنامەی تۆمەتباران ئاشکرا بکەین و لە بۆسەیەکدا دەستگیریان بکەین".

ئاماژەی بە ئەوەش کردووە، تۆمەتباران بەناوی (ش.خ.ی)، تەمەن (۳۰) ساڵ ، (ش.م.ح)، تەمەن (۳۸) ساڵ، تۆمەتباران دوای دەستگیرکردنیان دانیانناوە بە تاوانەکەیان کە هەڵسابوون بە دزینی برێکی زۆر لە مۆبایل و پارە لە گەڕەکی برایەتیی شاری هەولێر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.