شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی په‌كه‌كه له‌گردی كوردینهی ناوچه‌ی چه‌لێ-ی جوله‌مێرگ هێرشیان كرده سه‌ر سوپای توركیا و له‌ئاكامی هێرشه‌كه‌شدا 10سه‌رباز كوژران و برینداربوون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه جه‌ماوه‌رییه‌كان له وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان كه له‌سه‌ر هێلی سنووریی نێوان توركیا- عێراق درێژه‌یان هه‌یه، دوێنێ پێكدادان هاتووه‌ته ئاراوه.
باس لهوهشكراوه له ئه‌نجامی پێكدادانهكهدا چوار سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستداوه و شه‌شی دیكه‌یان برینداربوون و دووان له‌و چوار سه‌ربازه‌ی كه گیانیان له‌ده‌ستداوه به برینداری گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه به‌ڵام نه‌توانراوه گیانیان رزگاربكرێت.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ / رزگار
سه‌رچاوه / ئه‌نادۆڵۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.