ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20 ى 4ى 2019 ، له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان باری كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ی ڕاگه‌یاند
كه‌شناسی هه‌رێم بۆ ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕایده‌گه‌ێنێت ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت پاشان ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور بارینى بارانی پچڕ پچڕ له‌كات و شوێنى جیا جیادا ، ڕێژهكهشى له‌ناوچه شاخاوییه‌كان زیاتر ده‌بێـت
كه‌شناسی هه‌رێم بۆ سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ش ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌دوای نیوه‌ڕۆ ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو له‌گه‌ڵ دابارینى لێزمه باران هه‌وره تریشقه ی پچڕ پچڕ له‌كاته‌كانى شه‌ودا
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌گه‌رێكى كه‌می به‌فر بارین هه‌یه له‌ناوچه شاخاوییه‌كاندا

دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.