وته‌بێژی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی عه‌قید توركی مالیكی ڕایگه‌یاند هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به‌سه‌رۆكایه‌تی سعودیه هێرشێكی ئاسمانی ئه‌نجام دا بۆ سه‌ر یه‌كێك له‌سه‌ربازگه‌كانی پاسه‌وانی كۆماری پێشووتر له ده‌وروبه‌ری كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی له سه‌نعا كه ئێستا له‌ژێر كۆنتڕۆڵی حوسییه‌كاندایه بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانانه‌ی ئه‌و میلیشیایه كه ئه‌و سه‌ربازگه‌یه‌یان كردۆته كۆگای ئه‌و فڕۆكانه.
وته‌بێژی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد هه‌موو ڕێكارهكانمان گرتۆته‌به‌ر بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی بۆ ئه‌وه‌ی له‌و بۆردومانه‌دا زیانیان پێنه‌گات، چونكه ئه‌و سه‌ربازگه‌یه نزیكه له شوێنی نیششتهجێبوونی هاووڵاتیان، هه‌روه‌ها حوسییه‌كانیان تۆمه‌تبار كرد به به‌كارهێنانی هاووڵاتیانی سڤیل وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.