به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر دانپێدانانی تاوانبار (فاخر حمد حیده‌ر)ی بڵاو كرده‌وه كه دان به‌وه‌دا ده‌نێت شه‌و له نزیك كۆنسوڵگه‌ری توركیا ئافره‌تێكی بیانی سه‌رخستووه و دواتر له چۆلهوانێكی نزیك بنه‌سڵاوه ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ری.
راگه‌یاندراوێک له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێره‌وه
له‌سه‌ر سکاڵای هاووڵاتیه‌ک، که ده‌ستدرێژی کرابووه سه‌ر، تیمه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان ده‌ستیان به لێکۆڵینه‌وه کرد و توانیان تاوانباری ده‌ستدرێژیکار ده‌ستگیر بکه‌ن و راده‌ستی دادگای بکه‌ن.
کاتژمێر 12:55 خوله‌کی شه‌وی 1ی 4ی 2019، ئافره‌تێکی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی بیانی، ته‌کسییه‌ک راده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی بیگه‌نێته شارۆچکه‌ی عه‌نکاوه، به‌ڵام شۆفێری تاکسییه‌که به ناوی (فاخر حمد حیده‌ر)ی ته‌مه‌ن 48 ساڵ، به‌پێی دانپێدانانی خۆی که له‌گه‌ڵ ئه‌م راگه‌یاندراوه‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، ئافره‌ته سه‌رنشینه‌که‌ی ده‌باته چۆڵه‌وانییه‌کی سنووری قه‌زای بنه‌سڵاوه، به چه‌قۆ هێرشی ده‌کاته‌سه‌ر و هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی لێده‌کات، له‌ژێر گوشاردا ده‌ستدرێژیی سێکسی ده‌کاته سه‌ر ئافره‌ته‌که، پاشان له‌و چۆڵه‌وانییه به‌جێی ده‌هێڵێت.
تاوانبار (فاخر) پێشینه‌ی له ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر ئافره‌تان هه‌یه و ساڵی 2017 به‌هه‌مانشێوه ده‌ستدرێژی کردبووه سه‌ر ئافره‌تێکی عه‌ره‌ب، به‌و هۆیه‌وه سزا یاساییه‌که‌ی به‌ندکردن بووه و دواتر ئازاد بووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشیی هه‌ولێر
دانانی هه‌واڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.