پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 20ی نیسان، یه‌كێكی دیکە له برینداره‌كانی رووداوه‌كه‌ی رانیه گیانی له‌ده‌ستدا.
ئێوارەی دوێنێ ھەینی 19ی نیسانی 2019، لە نزیک گوندی سەرسیان له سنووری ناحیه‌ی بنگرد لە ئەنجامی ڕووداوێکی ھاتوچۆدا حه‌وت كه‌س گیانیان لەدەست دا و شه‌ش کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەمڕۆ شەممە به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی یەکێکی دیکە لە بریندارەکان بەھۆی سەختیی برینەکەیەوە، گیانی لەدەست دا، به‌وه‌ش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشته حه‌وت كه‌س.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.