مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبای ئاراسته‌ی سه‌رنووسه‌ر و تێكڕای ئه‌ندامانی ستافی نووسین و هونه‌ریی له گۆڤاری(گوڵان) كرا به بۆنه‌ی (25)همین ساڵیادی ده‌رچوونی گۆڤاره‌كه ڕایگه‌یاند پیرۆزبایی و پشتیوانی خۆمان بۆ سه‌رخستن و به‌رده‌وامیی و زیاتر پێشخستنی گۆڤاری(گوڵان) دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
ده‌قی پیرۆزبایی نامه‌كه/
هه‌ڤاڵانی به‌ڕێز/ سه‌رنووسه‌ر و تێكڕای ئه‌ندامانی ستافی نووسین و هونه‌ریی له گۆڤاری(گوڵان)
له‌بیره‌وه‌ری(25)همین ساڵیادی ده‌رچوونی گۆڤاری (گوڵان) وێرای هیواخوازیی به‌رده‌وامیی و پێشوه‌چوونی زیاتر، گه‌رمترین پیرۆزبایی له ئێوه و نووسه‌ران و خوێنه‌رانی گۆڤاره ئازیزه‌كه‌تان ده‌كه‌ین، ئومێده‌وارین وه‌ك هه‌میشه زیاتر بره‌و به پلان وكارهكانتان بده‌ن، دڵنیاشین له‌وه‌ی هه‌رده‌م مایه‌ی ئه‌و شانازیی و ئه‌و ئه‌ركه پیرۆزه ده‌بن.
رێچكه‌ی نه‌گۆر ِو باوه‌ڕپێكراوی گۆڤاری(گوڵان) مایه‌ی متمانه‌ی خوێنه‌رانیه‌تی، كه به‌پێی ئه‌و سیسته‌م و پرۆگرامه رێك‌وپێك و تایبه‌ته‌ی شوناسی خۆی دیاریكردووه‌و ئیتیك و بنه‌ما و ره‌گه‌زه‌كانی رۆژنامه‌گه‌ریی سه‌رده‌میانه‌ی پهیرهوكردووه. له‌و سونگه‌یه‌وه خزمه‌تێكی زۆری كایه‌كانی رۆژنامه‌گه‌ریی و رۆشنبیریی و كولتوری كردووه، كه ئه‌مه‌ش ده‌سكه‌وتێكی دیكه‌یه بۆكاروانی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردیمان.
له نێو توێژی رۆشنبیر و ئهكادیمیستاندا رۆڵی گۆڤاری(گوڵان) روون و به‌رچاوه‌و نكوڵی لێناكرێ، پێگه‌ی شایسته‌ی خۆی چه‌سپاندووه، ئه‌مه‌ش لایه‌نێكی دیكه‌ی ئه‌و خزمه‌ت و بهخششهیه، كه پێشكه‌شی كردووه‌و ئه‌و بواره‌شی ده‌وڵه‌مه‌ندتر كردووه.
گۆڤاری(گوڵان) ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی توێژه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار و ئه‌كادیمی ناسراوی عه‌ره‌بی و بیانی و جیهانی به‌یه‌كه‌وه كۆكردۆته‌وه، بۆیه له‌و رووه‌وه‌ش تایبه‌تمه‌ندیی و دانسقه‌یی خۆی سه‌لماندووه، هه‌روه‌ها له‌رووی ئیتیكی پیشه‌وه‌رانه‌وه گۆڤاری(گوڵان) په‌یره‌وی ره‌وتێكی راست و دروستی كردووه و به‌گیانی دیالۆگ و ره‌خنه‌گرانه‌وه خزمه‌تی كێشه‌ی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان و پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌كانی كردووه.
جارێكی دیكه به بۆنه‌ی یۆبیلی زیوینیهوه، پیرۆزبایی و پشتیوانی خۆمان بۆ سه‌رخستن و به‌رده‌وامیی و زیاتر پێشخستنی گۆڤاری(گوڵان) دووپات ده‌كه‌ینه‌وه..هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن..
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
21/4/2019
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.