Erbil 38°C شەممە 22 ئاب 09:48

تەرمی یەکێکیان خراوەتە ناو ڕووبارێک 2 ئافره‌ت له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌کانیانه‌وه‌ کوژران

ئەو2 پیاوە لەلایەن پۆلیسه‌وه‌ دەستبەسەر کران
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا رێکخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌ لە کۆتایی مانگی رەشەمەی ساڵی رابردوو، پیاوێکی تووشبووی ماددە هۆشبەرەکان، لە شاری مەلەکشاهی ئیلام ژنەکەی خۆی بە ناوی گراوەندی هەڵواسیوە.

 راشیده‌گه‌ێنێت ،  گراوەندی کە مامۆستای قوتابخانە و دایکی دوو منداڵی دوو ساڵان و چوار ساڵان بووه‌، لە ماوەی رۆژانی رابردوو دوای ئەوەیکە یەک مانگ لە کۆمادا بوو، گیانی لەدەست دا.

رێككراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌  لەلایەکی دیکەوە پیاوێک بە ناوی (ن. ن) خەڵکی شاری سیروان لە 16ی ئه‌م مانگه‌ ژنەکەی بە ناوی (ک. م) کوشتووە و تەرمەکەی خراوەتە ناو رووبارێکەوە.

هه‌روه‌ها ڕاشیده‌گه‌ێنێت ،  ئەو پیاوە دوای تێپەربوونی دوو هەفتە لە کوشتنی ژنەکەی، دانی بە تاوانەکەی ناوە، ئەو دوو پیاوە لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر کراون و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.