ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21 ى 4ى 2019 ، له‌باره‌ى مه‌كته‌بی سیاسی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌پیرمام فازل میرانى سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان پێشوازی له‌شاندێكى حزب التقدم والاشتراكیهى مه‌غریبی به‌سه‌رۆكایه‌تى نه‌بیل عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكى پارت و شاندی یاوه‌ری كرد
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌د. ڕۆژ نوری شاوه‌یس و هۆشیاری زێباری و مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌ندامانى مه‌كته‌بی سیاسی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئاماده‌بوون وێڕای زۆر به‌گه‌رمی به‌خێر هاتنى شاندی میوان ، فازل میرانى پوخته‌یه‌ك له‌سه‌ر مێژووی پارتى و ڕۆڵی پارتى لهبونیادنانهوهى عێراقى تازه دوای ساڵی 2003 و سه‌ڕه‌ڕای پێداگیری له‌سه‌ر مافه ڕهوانهكانى گه‌لی كوردستان سیاسیه‌تێكى حه‌كیم و له‌سه‌ر خۆی كردووه و توانیویه‌تى به‌ڵانسی په‌یوه‌ندیه‌كان ڕاگیرێت بۆ خزمه‌تى گه‌لی كوردستان و گه‌لانى عێراق
هه‌روه‌ها فازل میرانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌له‌دوای ڕیفراندۆم تووشى هێرشێكى گه‌وره بووین له‌ناوخۆی عێراق ، قهبوڵیات نه‌كرد پڕۆسه‌یه‌كى دیموكراسى جێگای خۆی بگرێت سه‌ڕه‌ڕای ڕۆڵ و كاریگه‌ری یهكڵاكهرهوهى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له‌شه‌ڕی دژی تیرۆرستاتى داعش ، شكاندنى ئه‌فسانه‌ى داعش له‌سه‌ر ده‌ستى هێزی پێشمه‌رگه‌ى كوردستان بوو
هه‌روه‌ها سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتى له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بۆ شاندی میوان ڕاشیگه‌یاند ، ئێمه شانازی ده‌كه‌ین كه‌كوردستان شوێنى پێكه‌وه ژیانى سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانه ، باشترین نمونه‌یه له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست له‌سه‌ر ئه‌م چه‌نده و ڕێبازی بارزانى نه‌مره و درێژه پێدانه بهڕێبازهكهى و ستراتیژیه‌تى پارتی ئه‌وه‌یه كه په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ل پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كانى عه‌ره‌بی به‌هێزتر و به‌رفراوانترین له‌هه‌موو بوارێكدا
فازل میرانى راشیگه‌یاندووه ، كه‌سیسته‌می مه‌له‌كى له‌بواری حوكمرانی زیاتر پێگه‌یشتووه و واقع بینانه تر هه‌ڵس و كه‌وت له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كان ده‌كات له‌ناوه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات
لای خۆیانه‌وه شاندی میوان سه‌ردانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان و هه‌ولێر و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ شاندی پارتى به‌رز نرخاند ، پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێم له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان و قاره‌مانیه‌تى هێزی پێشمه‌رگه له‌شه‌ڕی دژى داعش به‌رز نرخێندرا
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.