لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21 ى 4 ى 2019 ، له دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه تاقیكردنه‌وه‌ی زمانی ئینگلیزی بۆ كۆمه‌لێك له ئه‌فسه‌رو پله‌دارانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه‌چوو، كه ژماره‌یه‌ك له ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی به‌هره‌مه‌ند له زمانی ئینگلیزی تیایدا به‌شداربوون.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه به‌سه‌رپه‌رشتی تیمێكی تایبه‌تی زمانه‌وانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و به‌شی خوله ده‌ره‌كیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شقی سه‌ربازی ئه‌نجامدرا.
راشیدهگهیهنن ، ساڵانه چه‌ند خولێكی ئاماده‌كاری له‌م جۆره بۆ ده‌ست نیشانكردنی توانستی به‌هره‌مه‌ندانی زمانی ئینگلیزی به‌ڕێوه‌ده‌چێت به مه‌به‌ستی ره‌وانه‌كردنیان بۆ خوله‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه تایبه‌تن به یه‌كه جیاوازه‌كانی هیزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.