له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، قائیمقامییه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، له قەزای خەبات له کۆی ٤٥ دەرمانخانەوشوێنی فرۆشنی دەرمان گیایی ونۆرینگەی پزیشکی ، ٣٦ شوێن داخران
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن ، بەپێی زانیاریی پێشوەخته، به سەرپەرشتی قایمقامیەتی قەزای خەبات، بەهەماهەنگی لێژنەی بەدواداچوون و چاودێری دەرمان ، نۆڕینگه و شوێنی دەرمانی گیایی و دەرمانخانەکانی قەزای خەبات بەسەر کرانەوه.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، لەو هەڵمەتەدا لەکۆی ٤٥ شوێنی سەردانکراو ٣٦ شوێنیان بەهۆی فرۆشتنی دەرمانی قاچاخ و بێ‌مۆڵەت داخران.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه له هەموو دەرمانه قاچاخ و بێ‌مۆڵەتەکان دەستیان بەسەردا گیرا ڕێکاری یاسایی گیرایە بەر لەبەرامبەر سەرپێچی کاران.




دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.