له میانی گه‌ری 33 ی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی بارسلۆنه له‌سه‌ر ئه‌نجامه باشه‌كانی به‌رده‌وامه‌و نزیك ده‌بێته‌وه له به‌ده‌ست هێنانی نازناوی خوله‌كه‌و له‌م هه‌فته‌یه‌ش میوانداری یانه‌ی ریال سۆسیدادی كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به ئه‌نجامی دوو گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای كامب ن‌و به‌رێوه چوو له خوله‌كی چل‌و پێنج و به‌ر له كۆتایی هاتنی گێمی یه‌كه‌م یاریزانی فه‌ره‌نسی كلیمێنت لینگلانت به لێدانی سه‌ر گۆلی یه‌كه‌م و پێشكه‌وتنی یانه‌ی بارسهلۆنهی تۆمار كرد
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ست و دوو خوان میگێل خیمینێز گۆلی یه‌كسان بوونه‌وه‌ی له سوودی تیپی میوان تۆمار كرد، دوو خولهك دواتر یاریزانی ئیسپانی جۆردی ئه‌لبا گۆلی دووه‌می یانه‌ی كاتالۆنی تۆمار كرد‌و یاریش به‌م ئه‌نجامه له سوودی كورانی ڤالڤێردی راهێنه‌ر كۆتایی هات
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش كۆی خاله‌كانی یانه‌ی بارسا له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی بۆ حه‌فتاو حه‌وت خال به‌رزبۆوه‌و ته‌نها پێویستی به شه‌ش خاله بۆ ئه‌وه‌ی به‌فه‌رمی ببێته پاله‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.