Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 18:38

مەسرور بارزانی ھێرشە تیرۆریستیەکەی سریلانکای سەرکۆنە کرد

ئه‌مرۆ هەشت تەقینەوە لە سریلانکا روویاندا
کوردستان TV
#7
100%


‎مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی گەیاندە نراجان ئاران سینگا، بالیۆزی سریلانکا لە عێراق.

‎ئەمرۆ لە پەیامێکدا مەسرور بارزانی لە بەرامبەر هێرشە تیرۆریستییەکانی ئەمرۆی شاری کۆلۆمبۆی سریلانکا، کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتی سیڤل بوونە قوربانی، وێڕای سەرکۆنە کردنی هێرشە تیرۆریستییەکە، پرسە و سەرەخۆشی خۆی بە بالیۆزی سریلانکا لە عێراق ڕاگەیاند و هیوای چاکبوونەوەی بە پەلەشی بۆ برینداران خواست و رایگەیاند، ئەو کردەوە تیرۆریستیە و بەئامانجگرتنی خەڵکی سیڤل سەرکۆنە دەکەین و دووپاتی دەکەینەوە، شەڕی تیرۆریستان ئەرکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە و لەپێناو ئاشتی و ئاسایشی هاووڵاتیانەوە، دەبێت لە هەموو شوێنێکی جیهان ڕوووبەڕوویان ببینەوە.

مەسرور بارزانی
راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
2019/4/21

شایه‌نی باسه‌ ئه‌مرۆ یەکشەممە هەشت تەقینەوە لە سریلانکا ژمارەیەک کەنیسە و هۆتێلیان کردە ئامانج بە دوای یەک لە بەردەم ژمارەیەک کەنیسە و هۆتێلی پێنج ئەستێرەیی وڵات روویاندا. تا دواین ئامار سه‌رووی 150 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 300 کەسیش بریندار بوونه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.