یانه‌ی مانچسته‌رسیتی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خولی ئینگلته‌را، سه‌ركه‌وتنی له یاری لوتكه‌ی هه‌فته‌ی سیی و پێنجه‌می خوله‌كه به‌ده‌ستهێناو به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی تۆتنهامی میوانی برده‌وه
دوای تێپه‌ڕبوونی پێنج خولهك به‌سه‌ر فیكه‌ی ده‌ستپێكی یاری، فیل فۆدێن یاریزانی لاوی مان سیتی گۆڵێكی بۆ تیپه‌كه‌ی به لێدانی سه‌ر تۆماركرد، دوای ئه‌م گۆڵه‌ش یاریزانانی تۆتنهام له یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاری سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و یاریزانانی مانچسته‌رسیتیش نه‌یانتوانی گۆڵی دیكه تۆماربكه‌ن
به‌م بردنه‌وه‌ش مان سیتی به شێوه‌ی كاتی سه‌ركه‌وت بۆ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده هه‌شتاوشه‌ش خاڵ و له‌به‌رامبه‌ردا ژماره‌ی خاڵه‌كانی تۆتنهام له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ند له شه‌ستوحه‌وت خاڵ وه‌ستا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.