له هه‌فته‌ی سیی و سێیه‌می خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا، یانه‌ی پارما میوانداری یانه‌ی ئه‌ی سیی میلانی كرد، له‌ئه‌نجامدا هه‌ردوو یانه به گۆڵێك بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كسان بوون
له گێمی یه‌كه‌مدا، یاریزانانی هه‌ردوو تیپ نه‌یانتوانی تۆڕی گۆڵی یه‌كتر بهه‌ژێنن و له‌م گێمه‌دا هه‌ردوولا به‌رامبه‌ر بوون، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ستونۆدا، ساموێل كاستیخۆی ئیسپانی گۆڵێكی بۆ میلان تۆماركرد، پاشان یاریزانانی پارما هه‌وڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریاندا، تا له خوله‌كی هه‌شتاوحه‌وت به‌رگریكاری پۆرتوگالی برونۆ ئه‌لڤێش گۆڵی به‌رامبه‌ری تیپی میوانداری به لێدانی ڕاسته‌وخۆ به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه
به‌م ئه‌نجامه‌ش كۆی خاڵه‌كانی میلان له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ په‌نجاوشه‌ش خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و ژماره‌ی خاڵه‌كانی پارماش له پله‌ی چوارده‌می ڕیزبه‌ند گه‌یشته سیی و شه‌ش خاڵ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.