ئەمڕۆ یەکشەممە 21-4-2019، حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵاى لوبنان لە كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ل سەرکردەکانی حزبەکەی ، رایگه‌یاند" ئه‌وان ئاماده‌كارى ده‌كه‌ن بۆ دانانى پلانى شه‌رێكى سه‌خت له‌گه‌ل سووپاى ئیسرائیل، كه له هاوینى داهاتوودا له‌وانه‌یه ئه‌و شه‌ڕه رووبدات.
به‌پێى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى هه‌وال، نەسروڵڵا وتویه‌تى" سووپاى ئیسرائیل ئامادەکاریی بۆ بۆردومانکردنی دوو هەزار ئامانجی حزبوڵڵا لە یەکەم رۆژی شەڕدا، کردووە، بۆیه ده‌بێت به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌كارى دژى ئه‌و پلانه ئه‌نجام بده‌ین، كه له‌وانه‌یه هه‌ندێكمان به‌هۆیه‌وه شه‌هید ببین.
حزبوڵڵای لوبنانی، به سه‌ركردایه‌تى حەسەن نەسروڵڵا ، خاوەن میلیشیایەکی بەهێزی چەکدارییەو نوێنەرایەتیی پێکهاتەی شیعە مەزهەب له لوبنان دەکات، کە کۆماری ئیسلامیی ئێران چەک و پارەى پێویست بۆیان ته‌رخان دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.