سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان هێرشەکانی سریلانکا سەرکۆنە دەکات و دەڵێت، ئەو هێرشانە دەریدەخەن هێشتا هێزەکانی دژی بەها جیهانییەکان هەوڵدەدەن رێگە لە ئاشتی و پێکەوەژیان بگرن.
نێچیرڤان بارزانی لە تویتێکدا نووسیویەتی" هێرشە وەحشیگەرانەکانی سریلانکا دژی خەڵکی بێتاوان بیرهێنانەوەیەکی دیکەن کە هێشتا هێزەکانی دژی بەها جیهانییە باوەکان هەوڵدەدەن رێگە لە ئاشتی و پێکەوەژیان و فرەیی ئایینی بگرن".
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازێت و دووپاتیدەکاتەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ رزگاربووانی هێرشەکان و خەڵکی سریلانکادا هاوسۆزە.
ئەمڕۆ یهكشهممه 21-4-2019 هەشت تەقینەوەی یەک لەدوای یەک لە سریلانکا روویاندا، بەهۆیانەوە زیاتر له 200 کەس کوژران و نزیكهى 500 کەسی دیکەش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.