پارێزگاری هه‌ولێر رۆڵى بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌رانى توركیا‌و به‌تایبه‌تیش دیاربه‌كرو شاره كوردییه‌كان به‌رزده‌نرخێنێت كه له‌هه‌موو بارودۆخێكدا پشتیوانى هه‌وڵه‌كانى بره‌ودانى په‌یوه‌ندى ئاڵوگۆری بازرگانى و به‌شداربوون.
نه‌وزاد هادى پارێزگاری هه‌ولێر له دیوانى پارێزگادا، به‌ئاماده‌بوونى تاهیر عه‌بدوڵا جێگری پارێزگار و دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆكى ژووری بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌ولێر پێشوازى له وه‌فدێكى ژووری بازرگانى و پیشه‌سازى دیار به‌كر و ژماره‌یه‌ك له بزنسمان و نوێنه‌رانى كۆمپانیاكانى توركیا كرد.
له دیداره‌كه‌دا باس له ره‌وشى په‌یوه‌ندى و دۆستایه‌تى و هاریكاری نێوانى هه‌رێمى كوردستان و توركیا و په‌یوه‌ندى هه‌ولێر و دیاربه‌كر له‌بواری بازرگانى و پیشه‌سازى كرا‌و جه‌خت له بره‌ودانى پتری په‌یوه‌ندییه‌كان و زیادكردنى ئاڵوگۆری بازرگانى نێوانى هه‌ردوولا كرایه‌وه.
پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ى به رۆڵى بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌رانى توركیا‌و به‌تایبه‌تیش دیاربه‌كرو شاره كوردییه‌كان كرد كه له‌هه‌موو بارودۆخێكدا پشتیوانى هه‌وڵه‌كانى بره‌ودانى په‌یوه‌ندى ئاڵوگۆری بازرگانى و به‌شدار بوون له پڕۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانى هه‌ولێر و هه‌رێمى كوردستان به گشتى بوون ، پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند ئێمه‌ش هه‌موو ئاسانكاری و پشتیوانییه‌كمان بۆ ژووری بازرگانى و پیشه‌سازى وه‌به‌رهێنه‌رانى دیاربه‌كر ده‌كه‌ین هه‌روه‌ك له‌پێشوودا كردوومانه ، تاوه‌كو هه‌میشه په‌یوه‌ندى هه‌ولێر و ئانكه‌ره له رووى ئابوری و پیشه‌سازى پته‌وتر بێت و هه‌رێمى كوردستانیش وه‌كو بازارێكى گرنگى نێوه‌ند بێت له‌نێوان توركیا‌و عێراق بۆ خزمه‌تى ره‌وشى ئابوری و ئاڵوگۆری بازرگانى .
ستایشى ئه‌و پێشووه‌چوونه تازانه‌ى ره‌وشى په‌یوه‌ندیه‌كانى توركیا و هه‌رێم كرا به‌تایبه‌تیش كردنه‌وه‌و ده‌ستبه‌كاربوونى هێڵى ئاسمانى تازه له‌نێوانى هه‌ولێر و شاره‌كانى توركیا و ئاسانكاریه‌كانى ڤیزا پێدان به‌هاوڵاتیانى هه‌رێم .
ئا: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.