Erbil 38°C شەممە 22 ئاب 10:48

وەزیرى پەروەردە بەشدارى یەکەمین کۆنسێرتى بەهارەى قوتابخانەى شیلانى ئینگلیزى کرد

وەزیرى پەروەردە : لە هەولێر ٨٥ قوتابخانەى هاوشێوه‌مان کردەوە
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە لە هۆڵى پیشەوا ـ شارى هەولێر، دکتۆر پشتیوان سادق وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان و بەرێوەبەرى پەروەردەى ناوەندى هەولێر، بەئامادەبوونى چەندین بەپرسى حزبى و حکومى بەشدارى کۆنسێرتى بەهارەى قوتابخانەى شیلانى ئینگلیزى لە شارى هەولێر کرد. 

سەرەتاى مەراسیمەکە بەڕێوەبەرى قوتابخانە وتەیەکى پێشکەش کرد و گوتى" پەروەردەى جۆرى یەکێکە لە ئامانجەکانمان کە ئێمە کارى لەسەر دەکەین و هەوڵ دەدەین پەروەردە بکەینە هۆکارێک بۆ سوودگەیاندن بە قوتابى و خاک و نیشتمان، ئێمە دەمانەوێ نەوەیەک دروست بکەین کە ژینگەى دووربەر و وڵاتەکەى خۆش بوێت و ببێتە هاوڕێى ژینگە، ئێمە دەمانەوێ نەوەیەکى ڕاستگۆ دروست بکەین نەوەیەک دروست بکەین کە لە داهاتوو پشت بە تواناکانى خۆى ببەستێ، ئێمە گرنگى دەدەین بە کارامەیی و بەهرەکانى قوتابیان لە بوارەکانى چالاکى زانستى و کۆمەڵایەتى و هونەرى و وەرزش". 

دواى پێشکەشکردنى چەندین چالاکى جۆراوجۆر لەلایەن قوتابیانى قوتابخانەکە، دکتۆر پشتیوان سادق لە وتەیەکیدا باسى هەندێک بابەتى سەبارەت بە قوتابخانەى شیلان کرد و گوتى" لە ساڵى ٢٠١٤ لە شارى هەولێر ئێمە تەنها سێ قوتابخانەى ئینگلیزمان هەبوو، خەڵکێکى زۆر منداڵەکانیان ناونووس دەکرد لەم قوتابخانانە، ئێمەش وەکو وەزارەت پرسیارمان کرد بۆچى حەزدەکەن منداڵەکانتان بنیرە ئەم قوتابخانانە، ئەوانیش دەیانگوت تاوەکو منداڵمان فێری زمانى ئینگلیزى ببن. 

پاشان ئێمە وەک وەزارەت کۆبوونەوەیکمان لەسەر ئەم ئەساسە کرد و بریارماندا لە ساڵى ٢٠١٤ یەکەم قوتابخانەى شیلانى ئینگلیزى دروست بکەین، خۆشبەختانە ئەم قوتابخانەیە سەرکەوتوو بوو، بۆیە بریارماندا لە جیاتى ئەم قوتابخانە لە شارى هەولێر ٨٥ قوتابخانەى ترمان کردەوە کە قوناغ بە قۆناغ دەست پێ دەکات. 

لە ئێستا زۆربەى قوتابخانەکانمان زمانى ئینگلیزى دەخوێنن، بەڵام پێداگرییەکى زۆرمان لەسەر ئەوە کردوە کە نابێت ئەم زمانە کاریگەریى هەبێت لەسەر زمانى شیرنى کوردى، لەبەر ئەوەى یەکێک لە کۆڵگە بنەڕەتییەکانى زانست و فێربوون. ئەم پرۆسەیە لە هەموو کوردستان کارى پێ کرا و بەردەوامە و لە لایەن خۆمان و هەندێک زانکۆوە خول و ڕاهێنانمان بۆ مامۆستایان کردەوە و بەردەوامیشن". 

وەزیرى پەروەردە لە کۆتایی وتارەکەى داواى لە دایک و باوکان کرد کە هاوکارى پڕۆسەى پەروەردە و فێرکردن و دابینکردنى کەلوپەلى قوتابخانە و نۆژەنکردنەوەى قوتابخانەکان بن لە هەرێمى کوردستان" و پاشان سوپاسى یەکە بەیەکەى مامۆستایانى قوتابخانەى ناوبراوى کرد. 

لە کۆتاییدا لەلایەن وەزیرى پەروەردەوە سوپاس و رێزلێنان به‌خشرایه‌ به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستایانى به‌شداربووى مەڕاسیمەکە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.