Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 18:39

به‌وێنه‌... هه‌وره‌ بروسکه‌یه‌کی به‌هێز له‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی زاخۆی دا

ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی گه‌وره‌ی له‌ ناو نه‌خۆشه‌كاندا بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌هۆی بارینی بارانێكی زۆره‌وه‌ شه‌وی ڕابردوو هه‌وره‌ بروسكه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی زاخۆ ده‌دات و به‌هۆیه‌وه‌ ترس و دڵ ڕاوكێیه‌كی زۆر لای نه‌خۆشه‌كانی ناو نه‌خۆشخانه‌ و كارمه‌نده‌كان دروست بوو.

له‌م باره‌یه‌وه‌ نزار حامد، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی زاخۆ ڕایگه‌یاند: به‌هۆی به‌هێزی  هه‌وره‌ بروسكه‌كه‌وه‌ زیانی ماددی به‌ر باڵه‌خانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌ گه‌یشت و هه‌روه‌ها ترسێكی گه‌وره‌ی لای نه‌خۆشه‌كان دروست كرد.

ڕاشیگه‌یاند: له‌و ڕووداوه‌ سروشتییه‌دا خۆشبه‌ختانه‌ زیانی گیانی نه‌بووه‌ و ته‌نیا زیانی ماددی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

2234

ئه‌یاد نوری

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.