به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆیته‌رز، حكومه‌تی ئه‌مریكا لێخۆشبوونێكی به‌رفراوانی بۆ چه‌ندین وڵات و دامه‌زراوه و كۆمپانیا ده‌ركردووه كه له‌گه‌ڵ سوپای پاسداران په‌یوه‌ندییان هه‌یه، ئه‌مه‌ش سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه واشنتن ئه‌م ئۆرگانه سه‌ربازییه‌ی ئێرانی خستووه‌ته لیستی گروپه تیرۆریستییه‌كان.
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا رۆژی هه‌شتی ئه‌م مانگه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه به فه‌رمیی سوپای پاسدارانی ئێرانی خستووه‌ته لیستی گروپه تیرۆریستییه‌كان، به‌ڵام له ئێستادا رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری سێ به‌رپرسی پێشووی ئه‌مریكاوه رایگه‌یاندووه: مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا لیخۆشبوونی بۆ چه‌ندین وڵات و دامه‌زراوه و كۆمپانیا ده‌ركردووه كه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ سوپای پاسدارانی ئێران هه‌یه و به‌مشێوه‌یه نایانخاته به‌ر سزاكانی خۆی.
له‌م میانه‌یه‌شدا واشنتن رایگه‌یاندووه كه ئه‌و به‌رپرسانه‌ی عێڕاق كه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ سوپای پاسداران هه‌یه رێگه‌ی وه‌رگرتنی ڤیزه‌ی ئه‌مریكایان لێناگیرێت.
جیا له‌مه‌ش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه ئه‌و رێكخراوانه‌ی عێڕاق و یه‌مه‌ن و باكووری سووریا كه په‌یوه‌ندییان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئۆرگانه سه‌ربازییه‌ی ئێران، ده‌توانن به‌رپرسیارێتییه‌كانی خۆیان به‌رامبه‌ری به‌جێبێنن به‌بێ ئه‌وه‌ی كه سزاكانی ئه‌مریكا بیانگرێته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / مه‌سعود
سه‌رچاوه / عه‌ره‌بییه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.