به بۆنه‌ی 121كه‌مین ساڵیادی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی و ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری، ئێواره‌ی سبه‌ی سێ شه‌ممه 23/4/2019 دامه‌زراوه‌ی زه‌نگ له هۆتێل شیراتۆن له شاری هه‌ولێر شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی زیوینی خۆی ساز ده‌كات و له مه‌راسیمێكی شایسته‌شدا خه‌ڵاتی زێوینی خۆی ده‌به‌خشێته ڕۆژنامه‌نووسان.
له شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی دامه‌زراوه‌ی زه‌نگدا و له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا دامه‌زراوه‌كه خه‌ڵاتی زێوین ده‌به‌خشێته 11 له‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی كه له پێش ڕاپه‌ڕین له پێناو ئازادی له ڕێگای وشه‌وه تێكۆشاون.
ئه‌و یانزه ڕۆژنامه‌نووسه‌ش بریتین له‌مانه: (دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر، عه‌دنان موفتی، ئه‌حمه‌د بریفكانی، به‌دران حه‌بیب، ئازاد تۆفیق، په‌خشان زه‌نگه‌نه، قادر حه‌سه‌ن، ئاسۆ حه‌سه‌ن، فه‌تحی ئاكره‌یی، مامۆستا جه‌عفه‌ر كه‌ریم، شه‌ماڵ حه‌وێزی).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.