به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئاو ده‌روازی سنووری سێمالكا له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستان بۆ جاری دووه‌م داخرا.
له سنووری قه‌زای زاخۆ له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێری ڕابردوودا بڕی 61 ملیمه‌تر باران باریوه، به‌هۆی ئه‌و ڕێژه به‌رزه‌ی باران بارینیشه‌وه ئاستی ئاو له ڕووباری دیجله به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه ده‌روازه‌ی سنوری سێمالكا له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستان داخرا.
له‌مباره‌یه‌وه "شه‌وكه‌ت به‌ربه‌هاری" به‌رٍِێوه‌به‌ری ده‌روازه‌ی سنووری سیمالكا به ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: به‌هۆی شه‌پۆلی باران بارینه‌وه ئاستی ئاوی ڕووباری دیجله به‌رز بووه‌ته‌وه و گه‌یشتۆته ئاستی پرده‌كه، به‌مه‌ش ڕێگاكه له‌نێوان باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان پچڕا.
ڕاشیگه‌یاند: بۆجاری دووه‌مه له‌مساڵدا ڕێگه‌كه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاوه‌وه داده‌خرێت.
شه‌وكه‌ت به‌ربه‌هاری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد له ئێستادا سه‌رقاڵی چاككردنه‌وه‌ی پرده‌كه‌ین تا هاتووچۆ له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستاندا نه‌پچڕێت.
شایه‌نی باسه پرده‌كه‌ی سێمالكا قه‌ره‌باڵغییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ره و ڕۆژانه به هه‌زاران كه‌س له‌م ده‌روازه سنوورییه‌وه هاتووچۆ ده‌كه‌ن و هه‌ر له ڕێگای ئه‌و ده‌روازه‌یه‌وه بازرگانی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستاندا ده‌كرێت.
ئه‌یاد نوری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.