له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی گه‌ری سی و سێی خولی ئیسپانیا یانه‌ی ریال مه‌درید له‌سه‌ر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بیلباوی كرد، یانه‌ی شاهانه به‌سێی گۆلی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر میوان به‌ده‌ست هێنا
له‌گێمی یه‌كه‌م هه‌ردوولا به‌گه‌رم و گوریه‌وه یاریان ده‌كرد به‌تایبه‌ت یاریزانانی یانه‌ی شاهانه، به‌ڵام ئه‌و گێمه به‌بێ گۆڵ به‌كۆتاهات، له‌گێمی دووه‌م كورانی قه‌لای مه‌درید بهێرشی چڕ ده‌ستیان به‌یاریكرد تا له‌خوله‌كی چل‌و حه‌وت كه‌ریم بنزیما گۆلی پێشكه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، كورانی شاهانه به‌رده‌وامبوو له‌گوشاره‌كانیان تا له‌خوله‌كی حه‌فتاو شه‌ش كه‌ریم بنزیما گۆلی دووه‌می خۆی و یانه‌كه‌ی تۆماركرد
به‌ر له‌به‌كۆتاهاتنی یاریه‌كه‌ش له‌خوله‌كی نه‌وه‌د كه‌ریم بنزیما هاتریكی خۆی و گۆلی سێیه‌می یانه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا، به‌مجۆره كۆی خاڵه‌كانی یانه‌ی شاهانه بووه شه‌ست وچوار خاڵ و هه‌ر له‌خانه‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی دێت به‌جیاوازی چوار خاڵ له‌دوای ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌م.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.