له‌میانی یاریه‌كانی گه‌ری 35ی خولی ئینگلیزی یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن میوانداری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی كرد
شه‌یتانه سووره‌كان دووچاری دۆرانێكی قورس بونه‌وه‌و به‌چوار گۆلی خاوێن یاریه‌كه‌یان به‌ئێڤه‌رتۆن دۆڕاند
له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه میواندار به‌هێزه‌وه ده‌ستی به‌یاریكرد تا له‌خوله‌كی سێزده ریچاردلسۆن گۆلی پێشكه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، گوشاره‌كانی ئێڤه‌رتۆن به‌رده‌وامبوو تا له‌ده‌رفه‌تێكدا گیلڤی سیگۆردسۆن له‌خوله‌كی 28 ئێڤه‌رتۆنی كرده خاوه‌ن گۆلی دووه‌م
گێمی یه‌كه‌م له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێڤه‌رتۆن به‌كۆتاهات، له‌گێمی دووه‌م جارێكی دیكه ئێڤه‌رتۆن توانی له‌خوله‌كی 56 له‌رێی یاریزان لۆكاس دینی گۆلی سێیه‌م و دڵنیایی به‌ده‌ست بێنێت، دوابه‌دوای ئه‌و گۆڵه ئیڤه‌رتۆن باڵا ده‌ستی خۆی به‌سه‌ر ته‌واوی جموجۆڵه‌كانی یاریگا سه‌پاندو له‌خوله‌كی شه‌ست و چوار تیۆ والكۆت گۆلی چواره‌می بۆ ئیڤرتۆن به‌ده‌ست هێنا
به‌مجۆره یاریه‌كه به‌چوار گۆلی بێ وه‌ڵام به‌سه‌ركه‌وتنی ئێڤه‌رتۆن به‌كۆتاهاتوو و كۆی خاڵه‌كانی بووه 49 و شه‌یتانه سووره‌كانیش به‌شه‌ست وچوار خاڵ له‌خانه‌ی شه‌شه‌م ماوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.