له گه‌ری سی و چواری خولی ئینگلیزی یانه‌ی كاردیڤ ستی میوانداری یانه‌ی لیڤه‌رپولی كرد، لیڤه‌رپول توانی به‌دوو گۆلی خاوێن له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كاردیڤ ستی به‌ده‌ست بێنێت
له‌گێمی یه‌كه‌م كورانی یۆرگن كلۆپ چه‌ندین جار چانسی خۆیان تاقیكرده‌وه، به‌ڵام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانیان بێ ئاكام بوو گێمی یه‌كه‌م به‌یه‌كسان بوون به‌بێ گۆڵ به‌كۆتاهات، له‌گێمی دووه‌م لیڤه‌رپول فشاری زۆری خسته سه‌ر گۆڵی میواندار تا له‌خوله‌كی په‌نجاو حه‌وت جیۆرجینهۆ توانی گۆلی پێشكه‌وتن بۆ ریدز تۆماربكات، لیڤه‌رپول به‌رده‌وامبوو له‌هه‌وڵه‌كانی بۆ سه‌ر گۆلی میواندار تا له‌خوله‌كی هه‌شتاو یه‌ك جیمس مینله‌ر به‌لێدانی سزا گۆلی دووه‌می بۆ لیڤه‌رپول تۆماركرد
به‌مجۆره یاریه‌كه به‌دوو گۆلی بێ وه‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندی لیڤه‌رپول به‌كۆتاهات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.