ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ـی٤ـی٢٠١٩ له سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پێشوازی مێژوونووس و ڕۆشنبیر و هونه‌رمه‌ندی ناوداری كوردی خوراسان، مامۆستا كهلیموڵلای ته‌وه‌حودی كرد.
له‌و دیداره‌دا مامۆستا كهلیموڵڵای ته‌وه‌حودی سوپاسی سه‌رۆك بارزانی كرد و ڕایگه‌یاند كه ئێستا گه‌وره‌ترین ئاواتی ژیانم وه‌دی هاتووه. دواتر كورته‌یه‌كی له‌سه‌ر مێژووی كوردی خۆراسان و سه‌رجه‌م كتێب و نووسینه‌كانی خۆی له بواری مێژوو و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و دۆخی ئێستای ئه‌و به‌شه‌ی گه‌له‌كه‌مان له‌و ناوچه‌یه خسته‌ڕوو.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی وێڕای به‌خێرهێنانی گه‌رمی مامۆستا ته‌وه‌حودی، سوپاسی هه‌وڵ و ماندووبوونه‌كانی كرد بۆ نووسینه‌وه‌ی مێژووی به‌شێكی گرینگی گه‌لی كورد، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشیی لێ كرد بۆ هه‌وڵه‌كانی له‌بواری زیندووڕاگرتنی هونه‌ر و كه‌لتوری كوردی خۆراسان و هیوای سه‌ركه‌وتنی له كار و پڕۆژه‌كانی داهاتوودا بۆ مامۆستا ته‌وه‌حودی خواست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.