له ئه‌ڤرۆ ستی شاری دهۆك به‌هۆی شه‌ڕی نیوان دوو منداڵ كه‌سێك كوژرا و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوون.
له‌م باره‌یه‌وه پۆلیسی دهۆك له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: دره‌نگانی ئێواره‌ی دوێنێ ئاگادار كراینه‌وه شه‌ڕێك له ئه‌ڤرۆ سیتی ڕوویداوه و به هۆیه‌وه كه‌سێك به چه‌قۆ كوژراهوه و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوون.
ڕاشیگه‌یاند: شه‌ڕه‌كه سه‌ره‌تا له نێوان دوو منداڵدا ڕوویداوه و پاشانیش بووه‌ته شه‌ڕی گه‌وره‌كانی بنه‌ماڵه‌ی هه‌ردوو منداڵ و به‌هۆی شه‌ڕه‌كه‌شه‌وه چه‌ند گه‌نجێك بریندار بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: له كاتی گواستنه‌وه‌ی برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك یه‌كێك له برینداره‌كان به هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه له ڕێگا گیانی له‌ده‌ستداوه كه ته‌مه‌نی 32 ساڵانه.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند بكوژه‌كه به هاوكاری پۆلیسی قه‌زای سێمێل و دهۆك ده‌ستگیر كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.