Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 16:45

له‌ ساڵیادی کاره‌ساتی بۆمبا بارانکردنی قه‌ڵادزێدا لقی 11 (پ.د.ک) په‌یامێکی بڵاو کرده‌وه‌

45 ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساته‌كه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت
کوردستان TV
#7
100%

لقی 11ی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی كاره‌ساتی بۆمبابارانی 24/4 ی 1974 و ڕاپه‌ڕینی 24/4/1982 په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌.

له‌ په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌: (45)  ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ (24/4/1974) ڕژێمی به‌عسی فاشی به‌ چه‌كی ناپاڵمی قه‌ده‌غه‌كراوی نێوده‌وڵه‌تی شاری قه‌ڵادزێ و زانكۆ تاقانه‌كه‌ی كوردستانی خه‌ڵتانی خوێن كرد، له‌ ئه‌نجامی بۆمبارانی فڕۆكه‌ مه‌رگ هێنه‌كانی ڕژێم (163) هاوڵاتی شه‌هید بوون كه‌ له‌ناویاندا (20) یان قوتابی زانكۆ بوون ، هه‌روه‌ها بووه‌ هۆی برینداربوونی زیاتر له‌ (٢٠٠) هاوڵاتی و به‌ده‌یان خانوو دوكان له‌گه‌ڵ زه‌وی ته‌خت بوون.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی لقی 11 ی پارتی دیموكراتی كوردستان

"جه‌ماوه‌ری كورد په‌روه‌ر و شۆڕشگێڕی كوردستان

پشده‌ری مه‌كۆی كوردایه‌تی

بنه‌ماڵه‌ و كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان

(45)  ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ (24/4/1974) ڕژێمی به‌عسی فاشی به‌ چه‌كی ناپاڵمی قه‌ده‌غه‌كراوی نێوده‌وڵه‌تی شاری قه‌ڵادزێ و زانكۆ تاقانه‌كه‌ی كوردستانی خه‌ڵتانی خوێن كرد، له‌ ئه‌نجامی بۆمبارانی فڕۆكه‌ مه‌رگ هێنه‌كانی ڕژێم (163) هاوڵاتی شه‌هید بوون كه‌ له‌ناویاندا (20) یان قوتابی زانكۆ بوون ، هه‌روه‌ها بووه‌ هۆی برینداربوونی زیاتر له‌ (٢٠٠) هاوڵاتی و به‌ده‌یان خانوو دوكان له‌گه‌ڵ زه‌وی ته‌خت بوون.

كاره‌ساته‌كه‌ هێنده‌ گه‌وره‌بوو بووه‌ جێگای بایه‌خی ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌ به‌ناوبانگه‌كانی جیهان ، وه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆك و باوكی ڕوحی نه‌ته‌وه‌ییمان (بــارزانـی نه‌مـــر) ئه‌م ڕۆژه‌ به‌ ڕۆژی (ماته‌مینی گه‌لــی كــورد) ناوزه‌ند كرا.

له‌ساڵی (1982) یادی كره‌ساتی قه‌ڵادزێ بووه‌ خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوان كه‌تیایدا چه‌ندان شه‌هید و برینداری لێكه‌وته‌وه‌ و ده‌یان گه‌نج و هاوڵاتی و كه‌سایه‌تی شاره‌كه‌ له‌لایه‌ن دامو ده‌زگاكانی به‌عسه‌وه‌ گیران و زیندانی كران، دواتر ئه‌م خۆپیشاندانه‌ په‌ڕینه‌وه‌ بۆ شار و شارۆچكه‌كانی تری كوردستان.

به‌شانازیه‌وه‌ ڕێكخستنه‌كان و جه‌ماوه‌ری پارتیمان ڕۆڵی كارا و به‌رچاویان هه‌بوو له‌ سازدانی جه‌ماوه‌ری شاره‌كان بۆ خۆپیشاندان و پێشه‌نگی خۆپیشانده‌ران بوون.

له‌دوای ڕاپه‌ڕینیش ساڵانه‌ ئه‌م یاده‌ به‌رز و پیرۆز ڕاگیراوه‌ ، له‌ په‌ڕله‌مانی كوردستان پڕۆژه‌یه‌ك له‌لایه‌ن فراكسیۆنی پارتیمانه‌وه‌ گه‌ڵاڵه‌ كرا و دواتر درایه‌ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی (10/2/2013) به‌سه‌رۆكایه‌تی ڕێزدار (نێچیرڤـــان بارزانــی) بڕیاردرا 24/4 بكرێته‌ ڕۆژی (شه‌هیدانی زانكــۆ)ه‌ساڵیادی 45 ساڵه‌ی كاره‌ساتی (24/4/1979) و 37 ساڵه‌ی خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌ریـــه‌كانی (24/4/1982) ڕوی ده‌ممان ده‌كه‌ینه‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی كوردستان گرنگی زیاتر به‌و ده‌ڤه‌ره‌ بده‌ن ، كه‌ له‌ ئاستی خۆراگری و مێژووی پڕ سه‌روه‌ری ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ بێت ، به‌تایبه‌تی :-

به‌نێوده‌وڵه‌تی كردنی مه‌رزی كێلێ.

ته‌واو كردنی دوو سایدی نێوان ڕانیه‌ و قه‌ڵادزێ.

ته‌رخانكردنی بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت و شیاو بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زیاتری سنوره‌كه‌مان.

خزمه‌تكردنی زیاتری شاره‌كه‌ و ده‌ڤه‌ره‌كه‌ له‌ بواره‌ جیاوازه‌كانی (زانستی ، هونه‌ری ، كلتوری ، بازرگانی ، فه‌رهه‌نگی ....).

له‌ چوارچێوه‌ی ماده‌یه‌ك به‌ناوی جینۆساید و ئه‌نفالی كوردستان ( 24/4/1979 ) بكرێته‌ مادده‌یه‌كی خوێندن و له‌ قوتابخانه‌كاندا بخوێندرێت.

هه‌زاران سـڵاو له‌ گیــانی پــاكی شه‌هیدانی (24/4/1979) و (24/4/1982) و ته‌واوی شه‌هیدانی ڕێگــای ڕزگاری و سه‌رقافڵه‌ و سه‌روه‌ری شه‌هیدان (بارزانــی نه‌مـــر و كاكه‌ ئیدریسی هه‌میشه‌ له‌یاد).

پــارتی دیموكــراتــی كـــــوردستان

لقــــــــــــی١١

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.