ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ڕایده‌گه‌ێنێت ، لاوێکی جووتیار لە کاتی سەمپاشی بە هۆی گیربوونی جلەکانی لە نێوە گاردنی تراکتۆرەکەدا، تووشی روداوی کار بوو و گیانی لە دەست دا.
ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات ، جوتیارێکی تەمەن 33 ساڵ لە کاتی سەمپاشی باخەکەی بە هۆی رەچاو نەکردنی ئیمەنی کار و گیربوونی جلەکانی بە گاردنی دەزگای سەمپاش و تراکتۆرەکە بە تووندی بریندار دەبێت.
راشیدهگهێنێت ، ئەو جوتیارە کە تا ئێستا ناسنامەکەی ڕانەگەیەندراوە، لە کاتی گواستنەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری سەحنە، گیانی لەدەست داوە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.