شەوی چوارشەممە دێربی مانچستەر لە نێوان یونایتد و سیتی لە ئۆڵدترافۆڵد بەڕێوەدەچێت و ئەمجارەیان دێربیەكی زۆر جیاواز دەبێت لەبەرئەوەی ئەم یاریە بەرێژەیەكی زۆرەوە چارەنووسی پاڵەوانی ئینگلتەرا دیاری دەكات
ئەم یاریە كێشەیەكی گەورەیە بۆ یانەی مان یونایتد و هاندەرانی ، لەبەرئەوەی ئەگەر مان یونایتد بباتەوە یان بەرامبەر بێت ئەوە نازناوەكە دەكاتە دیاری بۆ لیڤەرپول كە ركابەری سەرسەختی شەیتانە سوورەكانە و هاندەرانیش پێان خۆش نییە لیڤەرپول ببێتە پاڵەوان ، ئەگەر مان یونایتد بدۆرێت ئەوە نازناوەكە دەبێتە بەشی سیتی كە ئەوانیش ركابەری سەرسەختی شەیتانە سوورەكانن لەشاری مانچستەر و هاندەرانیش دڵتەنگ دەبن ئەگەر هاندەرانی سیتی لەشەقامەكانی شار ئاهەنگ بگێڕن ، لەو كاتەی مان یونایتد پێویستە لەسەرجەم یاریەكانی بباتەوە بۆ ئەوەی كورسیەكی چامپیۆنزلیگ لە وەرزی داهاتوو مسۆگەر بكات .
مان یونایتد لە نێوان دوو بژاردەیە كەهەردووكیان تاڵە ، بەڵام دڵنیام مان یونایتد بۆ ناو و مێژووی خۆی یاری دەكات و تەنها بیر لە تۆپی پێ دەكاتەوە .
سالار جەلال
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.